توركیا دەیەوێت لەڕێگەی كەسێكی نزیك لە تڕەمپ-ەوە فەتحوڵا گیولەن بڕفێنێت

PM:02:13:11/11/2017
كورد میدیا:
میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە، توركیا بڕی 15ملیۆن دۆلاری بۆ كەسێكی نزیك لە سەرۆكی ئەمەریكا پێشنیار كردوە، تاوەكو فەتحوڵا گیولەن بڕفێنێت.

میدیاكان ئەوەشیان خستۆتەڕوو، حكومەتی توركیا بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ كەسێكی نزیك لە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا پێشنیار كردووە بۆ رفاندنی گیولەن لە ئەمریكاو رادەستكردنی بەتوركیا.

هاوكات هەریەكە لە (تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی و، رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ) بەپێی هەواڵی كوردستات نیوز ئەوەیان بڵاو كردۆتەوە، ئەوكەسەی توركیا پێشنیارەكەی خستۆتە بەردەم، (مایك فلین) راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكایە و بۆ ئەو مەبەستەش كوڕی ناوبراو لەگەڵ نوێنەرانی حكومەتی توركیا كۆبونەتەوە.