رۆژێك پشووی فەرمی لەهەرێمی كوردستان راگەیەندرا

PM:01:49:11/11/2017
كورد میدیا: هۆزان عیرفان
رۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە ٣٠ / ١١ /٢٠١٧ دەكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ساڵێك رۆژی 12ی ربیع اڵاول  كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی لەدایك بوونی پەیامبەری ئیسلام محمەد (درودی خوای لەسەر بێت)، لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمساڵ ئەو رۆژە دەكەوێتە رۆژی ٣٠ / ١١ /٢٠١٧ كە دەكاتە رۆژی پێنج شەممە، بەو پێیەش لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان و دامودەزگاكانی سەر بە حكومەتی عێراقیش، دەكرێتە پشووی فەرمی.


زۆرترین خوێنراو‌