شاجوانی کوردستان بەشێوەیەکی جیاواز دەرکەوت

PM:01:23:11/11/2017
كورد میدیا:
شاجوانی کوردستان "ژالیا سیروان" کە بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.

ژالیا سیروان لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دوو ونەی خۆی بڵاوکردۆتەوە جیاواز لە وێنەکانی پێشوو، چونکە وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت شێوازی ماکیاژەکەی گۆڕیوە، هەندێک لە هەوادارای پێیان جوانە و هەندێکیسیان بەپێچوانەوە.

ژالیا سیروان ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایك بووە و مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا، لە ئێستاشدا وادەکەی تەواو بووە و بەڵام بەهۆی بارودۆی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە کەسێکی دیکە هەڵنەبژێراوە لە جگەکەی.