دڵنیا ڕەزازی بۆ یەکەمجار وێنەی کچەکەی بڵاودەکاتەوە

PM:12:29:11/11/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "دڵنیا ڕەزازی" لە نوێترین پۆستیدا وێنەیەکی کچەکەی بڵاوکردەوە.

دڵنیا ڕەزازی، لە ئەژمارە تایبەتیەکەی وێنەیەکی تاقە کچەکەی بە ناوی "لۆلان" کە لە تەمەنی 7 مانگیدا وێنەکە گیراوە بڵاوکردەوە و هەوادارانی هیوای تەمەن درێژیان بۆ خواست.

دڵنیا ڕەزازی، لە ساڵی 1978 لە دایک بووە، کچی هەردوو هونەرمەند ناسری ڕەزازی و خانمی کۆچکردوو مەرزیە فەریقیە، بە بڵاوکردنەوەی کلیپی (دووری تۆ) کە بۆ مەرگی دایکی بڵاویکردەوە دەستی بە کاری ھونەری کرد، پاشان ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاو کردەوە، ھەروەھا لە ساڵی 2016ـدا ڤیدیۆ کلیپێکی بە ناوی (لەو ڕۆژەی) بڵاو کردەوە.