عەبادی:نابێت ئەو پێشمەرگانەی کە شەڕی سوپای عیراقیان نەکرد بە خائین لە قەڵەمبدرێن

PM:12:08:11/11/2017
کورد میدیا:
سەرۆکوەزیرانی عیراق پێی وایە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کورد، پێویستیان بە نێوەندگیری لایەنێکی دەرەکی نەبێت.

ئەمڕۆ شەممە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عیراق بە سەردانێک گەیشتە کەربەلا و رایگەیاند:"هێزەکانی پێشمەرگە نیشتیمان پەروەرن و نابێت ئەو پێشمەرگانەی کە شەڕی سوپای عیراقیان نەکرد بە ئاین لە قەڵەمبدرێن.

لەبارەی هەوڵەکانی دانوستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان عەبادی وتی، بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کورد پێویستیمان بە نێوەند گیری لایەنی سێهەم نییە.

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواشى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد ئارام بگرێت و به‌ڵێننیشی دا، کە له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا شایسته‌ داراییه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كه‌ن.




زۆرترین خوێنراو‌