عەبادی: هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و رێگە نادەین حەشدی شەعبی بەشداربێت

AM:11:50:11/11/2017
کورد میدیا:
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق لەوادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و رێگاش بەو لایەنە سیاسیانە نادرێت کە خاوەن هێزی چەکدارن، بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە میانی سەردانێکیدا بۆ کەربەلا رایگەیاند، رێگە نادەین هیچ لایەنێکی سیاسی خاوەن هێزی چەکدار کە مەبەستی (حەشدی شەعبی و میلیشیاکانە )بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق دا بکەن،  چەند کەموکوڕیەک لە پرۆسەی سیاسیدا ھەیە کە دەتوانن چاکی بکەن.

وتیشی، ھەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت ودواناخرێن، هەندێک لایەنی سیاسی چاوەڕێی رودانی کردەوەی تیرۆرستین بۆ ئەوەی بیکەنە دەستکەوت، بەڵام ھەوڵەکانی تیرۆریش شکستیان خواردووە.

عەبادی ئەوەشی خستەڕوو، کە شەڕی داعش زیانی زیاتر ١٠٠ملیار دۆلاری بە عیراق گەیاندووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، کە سوپای عیراق سەرکەوتوبوو لە چەسپاندنی ئاسایش و گەڕانەوەی ئارامی بۆ زۆربەی ناوچەکانی عیراق.