سەرۆكی روسیا و ئەمریكا لەسەر سوریا رێككەوتن

AM:11:34:11/11/2017
كورد میدیا:
هەردوو سەرۆكی رووسیای فیدڕال و ئەمریكا رێككەوتن لەسەر سەربەخۆبوون و سەروەری و یەكپارچەییی خاكی سوریا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (سپۆتنیك)ی رووسی، رۆژی شەممە 11/11/2017، هەریەكە لە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە پەراوێزی لوتكەی سەرانی ئاسیا (ئاپیك) لە ڤێتنام، كۆ بوونەتەوە و، بەتوندی دژی هەموو چارەسەرێكی سەربازی لە سوریادا وەستاونەتەوە.

دوای كۆبوونەوەكەش ڤلادیمێر پوتین و دۆناڵد ترەمپ بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركردووە و تێیدا '' هەردوو سەرۆك لەسەر كۆتایی هاتنی ناكۆكییەكانی سوریا رێكەوتون كە دەبێت لەچوارچێوەی كارەكانی جنێف-دا بێت بەپێی بڕیاری ئەنبجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ٢٢٥٤''.

هەروەها ئەو دوو سەرۆكە رێككەوتوون لەسەر "پابەندبوون بە سەروەری و سەربەخۆیی سووریا و، پێویستیی گەیشتنە چارەسەرێك بەبێ شەڕ.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، پوتین و ترەمپ جەختیان لە بوونی پەیوەندیی نێوانیان كردووەتەوە بۆ خۆدوورخستنەوە لە "رووداوە ترسناكەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".