وێنە: کیژان ئیبراهیم خەیات ببینە بە ستایلە نوێیەکەی

AM:11:29:11/11/2017
كورد میدیا:
خانمە گۆرانیبێژی شاری سلێمانی "کیژان ئیبراهیم خەیات" لە نوێترین دەرکەوتنی دا ستایلی خۆی گۆڕیوەو سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

کیژان ئیبراهیم خەیات وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە، وەک دەردەکەوێت لە وێنەکەدا ستایلی خۆی گۆڕیوە کێشی دابەزاندووەو سەرسامی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوەو باس لەوە دەکەن بەم ستایلە نوێیەی جوانترو گەنجتر دەردەکەوێت.

هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم كچی هونه‌رمه‌ندی كورد ئیبراهیم خه‌یاته ‌وهاوسەری پەیکەرساز "زیرەک میرە"یە ،هەروەها ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانییه ‌و هه‌تا ئێستاش ته‌نها یه‌ك ئه‌لبوومی به‌رهه‌م هێناوه‌ به‌ ناوی (درۆ) كه‌ له‌ 9 تراك پێك هاتووه ‌و له‌ ساڵی 2012دا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ڕابردووشدا بە (کوردمیدیا)ی ڕاگەیاند" سەرقاڵی ئەلبومێکی نوێیە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.