بێژەرێکی دیکەی نێت تیڤی دەستی لەکار کێشایەوە

AM:11:14:11/11/2017
كورد میدیا:
خانمە پێشکەشکاری کەناڵی نێت تیڤی "شیلان ئاكچان" دەست لە کارکێشانەوەیخۆی لە کەناڵی نێت تیڤی ڕاگەیاند.

شیلان لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەیەوە ڕایگەیاند" دەستی لە کار کێشاوەتەوەو چیتر لەو کەناڵە کار ناکات، بەڵام هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی ئاشکرا نەکردووە".

شیلان ئاکچان، لە ماوەی ڕابردووە پێشکەشکاری پرۆگرامی نێتگرام بوو، هاوسەرگیری کردووەو هاوکات بە هاوشێوەی لەیدی گاگا ناوی دەبەن.