عێراق: پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری رادەگەیەنێت

AM:10:19:11/11/2017
كورد میدیا:
نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری بۆ فەرمانبەرانی عێراق رادەگەیەنێت.

ئەمرۆ شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بڕی سێ ملیۆن دینار وەك پێشینەی هاوسەرگیری بۆ ئەو فەرمابنەرانەی عێراق خەرج دەكەین، كە بۆ یەكەمجارە هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن.

لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە" پێدانی پێشینەكە بەگوێرەی گرێبەستی هاوسەرگیری دەدرێت و پێدانەوەكەشی بەسێ ساڵ دەبێت".

بانكی رافیدەین، بانكێكی حكومیە، لە ساڵی ١٩٤١ وەكو یەكەم بانكی بازرگانیی عێراق دامەزراوە، ١٤٦ لقی لە نێوخۆی عێراق هەیە، لەگەڵ چەند لقێكی تر لە دەرەوەی عێراق.