قۆناغێكی نوێی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی ئەنبار دەستیپێكرد

AM:09:54:11/11/2017
كورد میدیا:
ھێزەعێراقییەكان دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێیان لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارەدێی ڕومانە و شارۆچكەی ڕاوە-ی پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.

 ئەمرۆ شەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پاككردنەوەی جەزیرەو بەرزاییەكانی فورات، رایگەیاند، یەكەكەكانی ئۆپەراسیۆنەكەو حەشدی عەشائیری، ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان دەستپێكردووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی رومانەو راوە-ی پارێزگای ئەنبار.

شارەدێی ڕومانە و شارۆچكەی ڕاوە، لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە كەوتوونەتە چنگی چەتەكانی داعش و بە یەكێك لە ناوچە ستراتیژییەكان دادەنرێت و دەكەوێتە سەر سنووری عێراق و سوریا.
 


زۆرترین خوێنراو‌