داعش 50%ی‌ شارۆچكه‌ی‌ ئه‌لبو كه‌مالی‌ كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌

PM:06:28:10/11/2017
كورد میدیا:
لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا، ئەمڕۆ هەینی چەکدارانی داعش لەسەدا ٥٠ی شارۆچکەی ئەلبوکەمالیان گرتووەتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ چەکدارانی داعش چەند گەڕەکێکیان لە باکور و باکوری رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارۆچکەکە کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و شەڕوپێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و سوپای رژێمی سوریا بەردەوامی هەیە.

دوێنێ سوپای رژێمی سوریا بە هاوکاری میلیشیا ئێرانییەکان کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەلبوکەمالی لەسەر سنووری عێراق - سوریا راگەیاند، کە کۆتا شارۆچکەی ژێر دەستی چەکدارانی داعش بوو لە سوریا.

لە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەلبوکەمالیش، ڕێژەی بڵاوبونەوەی داعش لە سەر خاکی سوریا لە ٥٠% وە بۆ گەیشتە لە ٥%  و باس لەوەدەکرا داعش لە سوریا و عێراق بەرەو کۆتایی دەچێت، بەڵام ئەمڕۆ لە هێرشێکی کتوپڕدا نیوەی شارۆچکەی ئەلبوکەمالی کۆنتڕۆڵکردەوە.