رۆزا جەمال غەمبار توشی رووداوی هاتوچۆ بوو

PM:01:34:10/11/2017
كورد میدیا: هۆزان عیرفان
خانمە پێشكەشكاری كەناڵی كوردسات "رۆزا جەمال غەمبار" توشی ڕووداوێكی هاتوچۆبوو، بەو هۆیەوە باری تەندروستی ناجێگیرە.

رۆزا جەمال غەمبار، بەیانی رۆژی دووشەممە كاتژمێر 7، لەگەڵ چەند هاوكارێكی، لەكاتی چوونیان بۆ سەر دەوام بە ئۆتۆمبێلی دەزگاكە، لەنزیك چاڤی لاند توشی رووداوێكی هاتوچۆ دەبن و، بەو هۆیەشەوە لەكاتێكدا رۆزە دووگیانە مەترسی لەسەر منداڵەكەی دروستبووەو باری تەندروستی ناجێگیرە".

رۆزا، ماوەی چەند ساڵێكە وەك پێشكەشكار لەبەرنامەی (رۆژێكی نوێ) لە دەزگای میدیایی كوردستات كار دەكات و، كچی شاعیری بەتوانا (جەمال غەمبار)ە.