مالیكی دابەشبوونی خاكی عێراق رەتدەكاتەوە

PM:12:55:10/11/2017
كورد میدیا:
جێگری‌ سەرۆك كۆماری‌ عێراق، جارێكی‌ تر داوای‌ پاراستنی‌ یەكپارچەیی خاكی‌ عێراقی‌ كردو هەر هەوڵێكی‌ بۆ دابەشكردنی‌ ئەو وڵاتە رەتكردەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حسێن دەریكردووە، نوری مالیكی، جێگری سەرۆك كۆماری عیراق وێڕای ئاراستەكردنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی، رایگەیاندووە "گەلی عیراق كە لە شەڕی پیرۆزی دژبە هێزی تیرۆر و تەكفیر قوربانیی زۆری داوە، ئەمڕۆ بە یەك ریز پاراستنی ماف و ئازادییەكانی لە یەك ریزدا وەستاون."
 
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا مالیكی دەڵێت" گەلی عیراق بەرەنگاری ئیرادە و پیلانی ئەوانە بوەتەوە كە گڕی شەڕ و دوبەرەكی هەڵدەگیرسێنن، ئەوانە دەیانەوێت ناوچەكەمان قووت بدەن و لەسەر حسابی سەركەوتنەكانمان، توانا و سەقامگیریمان لەناوببەن".

مالیكی داواشی لە گەلی عیراق كردووە پارێزگاری‌ لەیەكێتی‌ و یەكپارچەیی خاكی‌ عێراق بكەن و هەموو جۆرە دابەشكارییەك رەتبكەنەوە.



زۆرترین خوێنراو‌