كوه‌یت داوا له‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌كات ده‌ستبه‌جێ لوبنان جێبهێڵن

PM:09:07:09/11/2017
كورد میدیا:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ كوه‌یت داوا له‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌كات ده‌ستبه‌جێ لوبنانی‌ جێبهڵێن و له‌كاتی‌ پێویستیدا په‌یوه‌ندی به‌ باڵیۆزخانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بكه‌ن.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی‌ كوه‌یت (كۆنا)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ كوه‌یت داوای‌ له‌ هاوڵاتیانی‌ خۆی‌ كردووه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ وڵاتی لوبنان نه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی له‌و وڵاته‌ن راسته‌وخۆ جێیبهێڵن.

ئه‌م بڕیاره‌ كوه‌یت دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك دێت له‌ بڕیارێكی هاوشێوه‌ی‌ وڵاتی سعودیه‌ كه‌ داوایی له‌ هاوڵاتیانی‌ كردبوو كه‌ ئه‌و ولاته‌ جێبهێڵن.