گەنجە ونبووەکەی سلێمانی لای نوری گەرمیانی دۆزرایەوە

PM:02:10:09/11/2017
کورد میدیا:دەروون رەشید
دوای ئەوەی ماوەی چوار رۆژ گەنجێکی سلێمانی بە ناوی (سەنگەر جەعفەر )بێسەروشوێن بوو و کەسوکارەکەی (کورد میدیا)یان لە ونبونی ئاگادار کردەوە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لای هونەرمەندێک دۆزرایەوە.

جەعفەر خدر رەسوڵ، باوکی سەنگەر بە (کورد میدیا)ی راگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە کورەکەمان لە شاری هەولێر دۆزیوەتەوە و لەئێستاشدا بەڕێگاوەم بۆ گەڕانەوەی.

وتیشی:" ئەمڕۆ لەلایەن هونەرمەند (نوری گەرمیانی)ەوە پەیوەندیمان پێوەکرا، کە سەنگەر سەردانی کردووەو ئێستا لەلای ئەوە.

باوکی سەنگەر باسی لەوەشکرد، کە سەنگەر زۆر ئاشقی دەنگی هونەرمەند نوری گەرمیانی بووەو جارێکی دیکەش هەوڵیداوە بۆ بینینی، بەڵام نەیتوانیوە چاوی پیی بکەوێت، هەر ئەوەش وایکردوە کە دوبارە سەردانی بکاتەوە.


شەوی یەکشەممە گەنجێکی شاری سلێمانی، بە ناوی سەنگەر جەعفەر مەڵەکەی بەجێ هێشت و ماوەی چوار رۆژ کەسوکارەکەی بەدوایدا دەگەڕان، بەوتەی باوکی ئەو گەنجە باری دەرونی تەواو نییە.



زۆرترین خوێنراو‌