سوپای سوریا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

PM:01:46:09/11/2017
كورد میدیا:
ئەمرۆ چوارشەممە سوپای سوریا كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شاری ئەلبوكەمالی راگەیاند.

فەرماندەیی گشتی‌ سوپای‌ سوریا ئەمڕۆ لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاند "رزگاركردنی‌ شاری‌ ئەلبوكەمال دەستكەوتێكی‌ ستراتیژییە، سەرەتایەكە بۆ كۆتایی هێنان بەرێكخراوە تیرۆریستییەكان بەهەموو ناوەكانیانەوە بەدرێژایی روبەری‌ سوریا".

ئەلبوكەمال شارێكی سنوریی نێوان سوریاو عێراقە و یەكێكە لەو چەند شوێنە كەمەی تا ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعشدا ماوە.