نوجەیفی پشتیوانی خۆی بۆ مانەوەی عەبادی ڕاگەیاند

PM:12:17:09/11/2017
کورد میدیا:
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بە مەرج ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ پشتیوانیکردن لە مانەوەی حەیدەر عەبادی بۆ ویلایەتێکی تر.

ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆیتەرز، رایگەیاندووە" رەنگە پشتیوانی لە حەیدەر عەبادی بكەین چونکە سیاسەتەکانی زۆر نزیکن لە بۆچونەکانی ئێمەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، بەڵام تائێستا بڕیاری لەسەر نەداوە، بۆ ئەوەش پێویستمان بە گفتوگۆ هەیە".

نوجەیفی مەرجی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە عەبادی خستەڕوو ئاماژەی بەوەدا:"پێویستە عەبادی هیچ لایەنگرییەکی پێوە دیارنەبێت بۆ حزبی دەعوە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی عێراقیەكان و دەرچوون لە قەیرانی مەزهەبی و دەستگرتن بەسەر چەك و میلیشیاكان و بەستنی پەیوەندی هاوسەنگی نێودەوڵەتی، پشتیوانی دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەگەر عەبادی نەتوانێت دەست بەسەر چەکدا بگرێت و دەسەڵاتی بەسەر حەشدی شەعبیدا نەبێت، ئەوا شکست دەهێنێت کە ئەمەش دەبێتە هەڕەشەیەکی جدییە لەبەردەم سەقامگیربوونی عێراقدا".

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشیكردەوە:" ئەگەر حەشدی شەعبی نەخرێتە نێو هێزە چەكدارەكان ئارامی لە عێراقدا نایەتە كایەوە".



زۆرترین خوێنراو‌