حه‌نان فه‌تلاوی‌ هێرش ده‌كاته‌سه‌ر عه‌بادی

PM:10:39:08/11/2017
كورد میدیا:
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ ئیراده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق هێرشده‌كاته‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و ده‌ڵێت: پێشتر ھەر چەندە پێشنیازیشمان بۆ دەکرد، بەڵام عەبادی رەتیدەکردەوە بودجەی کوردستان کەم بکاتەوە، لەوەدەچێت ئەو کاتە بەشی ھەبوبێت.

حەنان فەتلاوی سەرۆکی فراکسیۆنی ئیرادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە په‌یجی تایبه‌تی‌ خۆی له‌ تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك رەخنەی لە حەیدەر عەبادی گرتووه‌ لەسه‌ر بڕیاریی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بودجەی کوردستان لە کاتێکدا ئەوان پێشتر چەند جارێک ئەو پێشنیازەیان بۆ کردوە بەڵام رەتیکردۆتەوە.

فەتلاوی دەڵێت، ئەو کاتەی عەبادی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بو چەند جارێک پێشنیازمان بۆ کرد بودجەی کوردستان کەمبکاتەوە بۆ ١٢% بەڵام بە بیانوی جۆراوجۆرەوە پێنشنیازەکانی رەتدەکردەوە.

ئاماژەشی به‌وه‌شکردوە، لە پرێس کۆنفرانسی ھەفتانەیدا عەبادی وتی، ئەو کەسانەی داوایان کردوە بودجەی کوردستان کەم نەکرێتەوە لە بەرئەوەیان بوە کە بەشیان لەو بودجەیەدا ھەبووە. بەڵام دیارە ئەو کات عەبادی بەشی ھەبوە لەو بودجەیە بۆ رازی نەدەبو بە کەمکردنەوەی، بەڵام ئێستا بڕیاریی داوە.