بینای‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ روسیا گڕیگرت

PM:08:49:08/11/2017
كورد میدیا:
به‌هۆكارێكی نادیار ئاگرێک لەناو باڵەخانەی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیادا کەوتووەتەوە لە مۆسکۆی پایتەخت، بەڵام هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانەکان نەزانراوە.

به‌پێی سكای‌ نیوز عه‌ره‌بیه‌، سێرگی ئیڤانۆف وتەبێژی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی روسیا بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی وڵاتەکەیی ڕاگەیاندووە، ئاگرەکە لە بەشی تەکنیکی سەربە دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیادا کەوتووەتەوە.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەک لە خزمەتگوزاری کتوپڕی روسیا ڕایگەیاند، ئاگرەکە لە یەکەی کۆکردنەوەی کێبڵاتی نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەکەدا کەوتووەتەوە و دوکەڵی چڕ لە باڵەخانەکەوە بەرزبووەتەوە.

بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەش دەزگای ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە ١٥ ئوتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی رەوانەی شوێنی ڕوداوەکە کردووە بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیا یەکێک لە ئاژانسە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە و دوای ڕوخانی دەزگای هەواڵگری کەی بی جی سۆڤیەت لە ساڵی نەوەدەکاندا دامەزراوە بەڵام تائێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە دەربارەی دەزگاکە نازانرێت.