له‌ كه‌ته‌لۆنیا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد

PM:07:22:08/11/2017
كورد میدیا:
ناڕەزاییەکان بەرامبەر بەفەرمانی دەستگیرکردنی لێپرسراوانی کەتەلۆنیا، گرژی و ئاڵۆزی بەدوای خۆدیدا ھێناوە، خۆپیشاندەران رێگە سەرەکییەکانی بەرسێلۆنایان داخست.

خۆپیشاندان ناڕەزایی توندیارن دەربڕی بەرامبەر بەوەی کە دوای فەرمانی لەسەرکارلابردنی بەرپرسانیان، ھەڵمەتی دەستگیرکردن و دادگاییکردنیان ئەنجامدراوە، خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان وتەوە و پێداگرییان کرد لەسەر ھەڵوێستەکانیان بۆ بەدەسھێنانی سەربەخۆیی، خۆپیشاندانەکە لەلایەن چەند رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنییەوە رێکخرا و چەند رێکخراوێکیش بە بیانووی بەسیاسیکردنی پڕۆسەکە خۆیان بەدوور گرت.

لەلایەکی ترەوە دادگای دەستووریی ئیسپانیا بەشێوەیەکی رەسمی راگەیەنراوە تاکلایەنەکەی پەرلەمانی کەتەلۆنیای ھەڵوەشاندەوە، کە لە هه‌فته‌كانی رابردوودا سەربەخۆیی راگەیاندبوو.