خانمانی دووگیان بەم شێوەیە مەخەون

PM:03:12:08/11/2017
کورد میدیا:
زۆرکات خانمان لە کاتی دووگیانیدا بەشێوەی هەڵە دەخەون زانیاریان نیە لەسەر ئەوەی زیان دەگەیەنێت بە کۆرپەکانیان ولەوانەیە توشی لەبارچونی کۆرپەکە بن.


لەنوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە نابێت خانمان لەسەر سک بخەون و باشترین باری خەوتن بۆ خانمی دووگیان ئەوەیە لەسەر لای چەپ بخەوێت ،چونکە ئەم بارە ئاوسانی قاچ کەم دەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکاتەوە.


لەم حاڵەتەدا سەرینێک بکەرە نێوان قاچ ویەکێکی تر لە ژێر سک و سێهەم لە پشتەوە تاوەکو هەست بە ئارامی بکەیت .