ئۆپراسیۆنێكی‌ نوێی سەربازی لە قەزای‌ قائیم راگەیەندرا

AM:09:51:08/11/2017
كورد میدیا:
سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، سوپاو هێزە عێراقییەكان ئۆپراسیۆنێكی نوێی سەربازیان لەباكوری‌ قەزای‌ قائیم راگەیاند.

بەپێی كەناڵی‌ عێراقییەی‌ فەرمی‌، ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە كۆنتڕۆڵكردنی‌ ناحیەی‌ (رومانە) یە لەباكوری‌ قەزای‌ قائیم كە دەكەوێتە دوری‌ 350 كیلۆمەتر خۆرئاوای‌ رومادی‌.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی‌ سێی‌ ئەم مانگە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەكدارەكان، كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای قائم-ی لەدەست چەكدارانی داعش راگەیاند.
 


زۆرترین خوێنراو‌