ئەو خواردنانە کامانەن کە نابێت بیانشۆینەوە؟

PM:01:35:07/11/2017
كورد میدیا:
هەندێک خۆراک هەیە باێت هەرگیز بیانشۆینەوە چونکە زیان بە تەندروستی دەگەینێت.

ئەو خواردنانەش ئەمانەن:

مریشک:
بەکتریای سەر مریشک وەک "سالمۆنێللا"لەناو هەموو مەتبەخەکەتدا بڵاودەبێتەوە ئەگەر مریشکەکە بیشۆیتەوە، بەڵام ئەگەر لە ئاوی گەرم بیکولێنیت بەکتریا کە دەکوژێت .

هێلکە
نابێت هێلکە پێش کردنە ناو بەفرگر یان ئامادەکردنی بیشۆیتەوە، چونکە هێلکە ماددەیەکی پێوەیە ناهێڵێت بەکتریا بڵاوبێتەوە بەڵام کاتێک دەیشۆیت ئەگەری گەشە و بڵاوبونەوەی بەکتریا زیاتر دەکات .

مەعکەرۆنی:
مەعکەرۆنی ئەگەر بشۆرێتەوە ئەو مادەیە لە دەست دەدات کە بەهۆیەوە تام هەڵدەمژێت .

قارچک:
واباشترە قارچک بۆ ماوەیەکی زۆر نەکرێتە ئاو و خێرا بە خاولی وشک بکرێتەوە.