ئەو هۆکارانە چین وات لێدەکات کە بە دەم هەناسە نەدەیت

PM:03:33:06/11/2017
كورد میدیا:
هەندێكجار كە هەناسەدان لەڕێی لوتەوە قورس بێت ئەوە مرۆڤ پەنا دەباتە بەرهەناسەدان لەڕێی دەمەوە بۆ ئەوەی جەستەی ئۆكسجینی دەست بكەوێت ، بەڵام دوای زانینی چەند ڕاستیەك لەسەر زیانەكانی هەناسەدان لەڕێی دەمەوە دەگەیتە ئەو بڕوایەی كە چیتر هەناسە نەدەیت لەڕێی دەمەوە .

1- هەناسەدان لەڕێی دەمەوە كاردەكاتە سەر جۆری نوستن و ئەوكاتەی مرۆڤ لە خەو خەبەری دەبێتەوە و لەكاتی نوستندا بە دەم هەناسەی داوە ماندوو دەبێت چونكە بڕی ئۆكسجینی پێویست ناگاتە جەستەی.

2-ئەوكاتەی مرۆڤ نەتوانێت لەڕێی لوتەوە هەناسە بدات ئەوە بێگومان هۆكارێك هەیە بۆ ئەم بابەتە و ڕەنگە هەوكردنی لوت  یان هەستیاری یان دروستبوونی  وەرەم و جیوب هۆكار بێت بۆ ئەم حاڵەتە بۆیە پیویستە مرۆڤ زوو چارەسری كێشەكانی لوتی بكات ئەو كاتەی بزانێت ناتوانێت بەشێوەیەكی سروشتی هەناسە بدات.

3- سەرما بوون و پەتا وەرزیەكان هۆكارە بۆ قورسكردنی هەناسەدان لەڕێی لوتەوە لەبەر ئەوە مرۆڤ پەنا بۆ ئەوە دەبات لەڕێی دەمەوە هەناسە بدات بۆ ئەوەی جەستەی ئۆكسجینی دەست بكەوێت.

4- هەندێك كەس هەستیاریان هەیە بۆ خۆڵ و بۆنی جۆرێك گوڵ و ئەمەش هەستیاری لوت دروست دەكات و ڕەنگە ببێتە هۆی جیوب لەبەر ئەوە پێویستە زوو چارەسەری ئەم كێەشەیە بكرێت بۆ دوور كەوتنەوە لە هەناسەدان لەڕێی دەمەوە.

5- هەناسەدان لەڕێی دەمەوە هۆكارە بۆ كێشەی تەندروستی مەترسیدار لەوانەش" بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ " و چەندین نەخۆشی دیكە.

6- خواردنەوەی شیر بە زەردەچەەوە یەكێكە لە چارەسەرە میلیەكان بۆ هەستیاری لوت بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوكردنی زەردەچەوەوە .