دادگای فیدڕاڵی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

AM:11:03:06/11/2017
كورد میدیا:
دادگای فیدراڵی عیراق ڕایدەگەینێت،دەستوور رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێکهاتەیەک نادات.


ئیاس سامووک وتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە رایگەیاند" دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا لە 6ی مانگی 11ی 2017 دا بڕیارێكی دەرکرد تایبەت بە شیکردنەوەی ماددەی 1 لە دەستوور. بەو ئەنجامە گەیشت کە ئەو ماددەیە و ماددە دەستوورییەکانی دیکەی پەیوەست، جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە و ماددەی ( 109)ی دەستوور سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی پابەندکردووە بە پاراستنی ئەو یەکپارچەییە".

هەر لەو ڕاگەیەندراوەشدا هاتووە" دادگای باڵای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە هیچ دەقێک لە دەستوور( لەژێر سایەی بڕیارە جێبەجێکراوەکانی)دا نییە رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێکهاتەیەک بدات کە لە ماددەی( 116)ی دەستوور جێگیرکراون".

رۆژی دووشەممە 6-11-2017 لە بەغدا، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆبووەوە و پەیوەست بە گشتپرسیی باشووری کوردستان و جیابوونەوەی پێکهاتەکان بڕیارێکی دەرکرد.

ئیاس سامووک، وتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند: بڕیارەکە تایبەتە بە شیکردنەوەی ماددەی (1) لە دەستوور. بەو ئەنجامە گەیشت کە ئەو ماددەیە و ماددە دەستوورییەکانی دیکەی پەیوەست، جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە و ماددەی ( 109)ی دەستوور سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی پابەندکردووە بە پاراستنی ئەو یەکپارچەییە".

زۆرترین خوێنراو‌