ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سعودیه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

PM:11:26:05/11/2017
كورد میدیا:
به‌هۆی‌ تێكشكانی‌ هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ عه‌سیر، شازاده‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاتی سعودیه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ماڵپه‌ری‌ ئه‌خباریه‌ی‌ سعودی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێلیکۆپتەرێکی سعودی کە ژمارەیەک بەرپرسی سعودی هەڵگرتبوون، لە ناوچەی عەسیر تێکشکاوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌و رووداوه‌دا جێگری شازاده‌ی‌ ناوچه‌ی‌ عه‌سیر (مه‌نسوری‌ كوڕی‌ مقرن) له‌ رووداوی تێكشكانی‌ هه‌لیكپۆته‌ره‌كه‌دا گیانی له‌دده‌ستداوه‌.

ناوچەی عەسیر دەکەوێتە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەنێو بەرپرسەکاندا جێگری ئەمیری ناوچەی عەسیر هەبووە و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیارنییە.