شێرپەنجەی مەمك رووی لەكەمبوونەوەیە

PM:02:27:05/11/2017
کورد میدیا:ژیان: ڕێژوان ئازاد
شلێر سەعید (39 ساڵ) بڕیاریداوە روبەڕووی ئەو نەخۆشییە كوشندەیە ببێتەوە كە توشی بووەو دەیەوێت بەئیرادەی خۆی ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت‌و تەندروستی بگەڕێتەوە دۆخی پێشووی.

شلێر كە دووچاری شێرپەنجەی مەمك بووە، مانگانە لەگەڵ بەشێك لەو ژنانەی تر كە هەمان نەخۆشییان هەیە سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەكەن لەسلێمانی كە تایبەتە بەچارەسەری شێرپەنجە.

ئەو كاتێك لەدەرگای حەوشەی نەخۆشخانەی هیوا دەچووە ژوورەوە بۆ (ژیان) وتی "تەنها خوداو ئەم نەخۆشخانەیە فریامان دەكەون".

"شەش مانگە پزیشكەكان دەریان خستووە كەشێرپەنجەی مەمكم هەیەو لێرە چارەسەرم بۆ دەكەن، وەك پزیشكەكان پێم دەڵێن قۆناغی شێرپەنجەكەم مەترسیدار نییەو ئەگەر ئیرادەم هەبێت دەتوانم تێپەڕێنم".

تەنها كێشەیەك كە روبەڕووی شلێر بوبێتەوە وەكو خۆی باسیدەكات ئەوەیە، زۆرجار لەنەخۆشخانەی هیوا دەرمانەكان دەست ناكەون‌و لەدەرەوەش جاری وا هەیە پارچەیەك حەب یان دەرزییەك بە 300 هەزار دینارە.

تەواوی ئەم راپۆرتە لە ژمارە(18)ی رۆژنامەی(ژیان)دایە، کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.