نەخۆشیەك منداڵان لەبەرهەمەكانی گەنم بێبەشدەكات

PM:02:21:05/11/2017
کورد میدیا:ژیان:هەڤاڵ غالب
بڕیار كە تەمەنی تەنها ساڵ‌و نیوێكە، ماوەی سێ مانگ بەردەوام نەخۆش بوو، لەو ماوەیەدا زیاتر لەپێنج جار برایە لای پزیشك‌و بێ سودبوو، پێش ئەوەی توشبونی بەنەخۆشی گەنم بدۆزرێتەوە.

ئامینە محەمەد، دایكی بڕیار سەری سوڕمابوو لەدۆخی تەندروستی كوڕەكەی، چونكە تادەهات رەنگ زیاتر زەرد دەبوو، زیاتریش لاوازدەبوو، خواردنی كەم ببوەوەو بەردەوام سكچونی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا پزیشكەكان نەخۆشییەكەیان بۆ دیارینەدەكرا.

"سێ مانگی تەواو رۆژَێك ئەم منداڵەم ساغ  نەبوو، دەمبردەلای هەر دكتۆرێك ژمارەیەك دەرمانی پێدەداین كەچی هیچ سودێكی لێ نەدەبینی".

دایكی بڕیار بۆ رۆژنامەی(ژیان) باسی لەوەكرد، دوای ئەوەی منداڵەكەی بردووەتە لای یەكێك لەپزیشكە بەئەزمونەكانی منداڵان، هەر لەگەڵا بینینی نیشانەكانی پێی دەڵێت منداڵەكەی توشی نەخۆشی (گەنم) بووە، دەبێت هەموو ئەو خواردنانەی بەرهەمەكانی گەنمی تێدایە لێی قەدەغە بكرێت تا ماوەی شەش مانگ.

تەواوی ئەم راپۆرتە لە ژمارە(18)ی رۆژنامەی(ژیان)دایە، کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.