گرەوی مالیكی‌و عەبادی لەسەر حەشدی شەعبیە

PM:01:48:05/11/2017
کورد میدیا:ژیان: سەڵاح بابان
نوری مالیكی‌و حەیدەری عەبادی، دوو ناوی دیاری نێو ماڵی شیعەكانی عێراق، ئەگەرچی ئەندامی یەك حزبن، بەڵام لەشەقامی عێراقی ناكۆكیەكانی نێوانیان ناشاردرێتەوە، پێدەچێت حەشدی شەعبی ململانێی نێوانیان بەلایەكدا بخات، كە یەكەمیان وەك رابەریان خۆی دەردەخات‌و دووەمیشیان دەیەوێت لەنێو سوپای عێراقدا بیتوێنێتەوە.

كاتێك مانگی شەشی 2014 كە داعش موسڵ‌و ئەنبار‌و بەشێكی زۆر خاكی عێراقی گرتەدەست، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، كەوتنی موسڵ بەتەنها كەوتنی شارێكی گەورەی عێراق نەبوو، بەڵكو گڵۆڵەی مالیكی كەوتە لێژی‌و دواجار شیعەكان لەجێگەی ئەو حەیدەر عەبادی ئەندامی حزبەكەی مالیكی‌و هاوپەیمانی نیشتمانیان لەجێگەدانا، كە تا ئەو كاتە ناوێكی هێندە ناسراو نەبوو.

ئەوەی لەسەردەمی مالیكی بووە جێگەی مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتی شیعەكان كە لە 2003 فەرمانڕەوای عێراقن، حەیدەر عەبادی توانی ئاسەوارەكانی بسڕێتەوە، كۆتایی بە داعش هێنا‌و ناوچە جێناكۆكەكانیشی لەهەرێم وەرگرتەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵی ئەوەدەدات خۆی بەدووربگرێت لە ركابەرێتی ئاشكرای نوری مالیكی، بەڵام دەستگرتنی مالیكی بەسەركرایەتیكردنی حەشدی شەعبی، وای لەعەبادی كرد كە رێگەیەكی تر بگرێتەبەر خۆی لەئاگری شەڕی حەشد بەدوور بگرێت‌و نیازی هەیە لەنێو سوپای عێراقدا بیتوێنێتەوە.

تەواوی ئەم راپۆرتە لە ژمارە(18)ی رۆژنامەی(ژیان)دایە، کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.

زۆرترین خوێنراو‌