حەیدەر شەشۆ، بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزدخان: هەرێمی كوردستان هیچ كاریگەری لەسەر شەنگال نەماوە

AM:10:58:05/11/2017
کورد میدیا:ژیان: سەردار قادر
سكرتێری پارتی ئێزدی دیموكرات و بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزدخان رایدەگەیەنێت "لەپاش رووداوەكانی 16ی تشرینی یەكەمی 2017، هەرێمی كوردستان هیچ كاریگەری لەسەر شەنگال نەماوە‌و دەڵێت "شەنگال كوردستانە، بەڵام بەئەمری واقیع ئەمڕۆ لەسەر ناوەند حسابە".

حەیدەر شەشۆ، سكرتێری پارتی ئێزدی دیموكرات‌و بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزدخان لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی (ژیان) ئاماژە بەوە دەكات، زۆر لەگەنجانی هەموو هێزە سەربازییەكانی ئێزیدی لەریزی حەشدی شەعبیدان‌و لەرووی سیاسیشەوە ئێزدییەكان بەش بەش بوون.

حەیدەر شەشۆ، ئاشكرایدەكات تائێستا 3 هەزار ئێزدی بەهۆی هێرشی چەتەكانی داعش بێسەرو شوێنن.

تەواوی ئەم دیدارە لە ژمارە(18)ی رۆژنامەی(ژیان)دایە، کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دایە.