ڕۆناڵدۆ بڕیار له‌ چاره‌نووسی داهاتووی خۆی ده‌دات

PM:06:11:04/11/2017
كورد میدیا:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی ناوداری ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای وازهێنان له‌ یاریكردن نابێته‌ ڕاهێنه‌ر.

ڕۆناڵدۆ كه‌ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پورته‌گال و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌ نوێترین لێدوانی خۆی بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند سه‌خته‌ له‌وه‌ی كه‌ بڵێم له‌ داهاتوودا چی ده‌كه‌م ، به‌ڵام بڕیارمداوه‌ كه‌ نه‌بمه‌ ڕاهێنه‌ر.

وتیشی: هه‌تا توانام هه‌بێت یاری ده‌كه‌م و هیچ پلانێكم له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا ببمه‌ ڕاهێنه‌ر، چونكه‌ ده‌زانم له‌ ئاستێكدا نیم ببمه‌ ڕاهێنه‌ر.

ڕۆناڵدۆ ده‌شڵێت: بۆ سه‌ركه‌وتن جگه‌له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت به‌هره‌ت هه‌بێت، ده‌بێت هه‌وڵه‌كانت چڕ بكه‌یته‌وه‌ و زه‌حمه‌ت بكێشیت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بی، ئه‌گه‌ر به‌هره‌ت نه‌بوو ئیتر ده‌بێت واز بهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هره‌ت هه‌بوو ده‌بێت هه‌وڵی زۆر بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی قۆناغه‌كانی سه‌ركه‌وتن ببڕێت.

ئه‌و یاریزانه‌ پورته‌گالییه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه‌ هه‌ستم كرد كه‌ ده‌بمه‌ یاریزانێكی پڕۆفیشناڵ و باش و مه‌زن.