دیلان هونەر نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

PM:01:11:04/11/2017
كورد میدیا: ئاڤێستا محەمەد
هونەرمەندی لاوی باشوری كوردستان "دیلان هونەر نوێترین کلیپی بە ناوی (سوێند) بڵاوکردەوە.


دیلان، لە لێدوانێکدا بە (کوردمیدیا)ی ڕاگەیاند" ئەم بەرهەمە لە ئاوازی ڕەوەز ڕەجەب بووە و لە تێکستی بەڵێن سەنگاویە، هەروەها میکس و ماسترین ئارام سەردار کردویەتی.


هەروەها وتیشی" کاری دەنگ لە فینۆ سدۆدیۆ تۆمار کراوەو کاری موزیکی لە ولاتی تورکیا بۆ ئەنجام دراوە، 7 مانگی پێچوو تاکو هەموو کارەکانی تەواو بوو.


دیلان هونەر، لە ساڵی 1993 لە سلێمانی لە دایک بووەو پەیمانگای کۆمپیوتەری تەواو کردووە،لە ساڵی 2009 بۆ یەكەم جارلە فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكان بەشداری كردووە دواتریش دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.