ئەو خۆراکانە کامانەن کە سوڕی مانگانە ڕێکدەخەنەوە؟

PM:12:54:04/11/2017
كورد میدیا:
تێکچونی سوڕی مانگانە لە زۆربەی خانماندا ڕوودەدات، به‌هۆی هه‌ندێ هۆكاره‌وه‌ تووشی تێكچوونی سوڕی مانگانه‌ ده‌بن، ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار به‌هۆی تێكچوونی باری ئاسای هۆرمۆنه‌كان بێت یان بوونی كلس و هه‌وكردن و هه‌ندێك نه‌خۆشی تر.

ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و خانمه‌ی سوری مانگانه‌ی تێكچوو سه‌ردانی پزیشكی كرد و ده‌كرێت له‌رێگه‌ی حه‌بی مه‌نعه‌وه‌ رێك بكرێته‌وه‌ بێگومان له‌حاڵه‌تی زۆر پێویستدا ئه‌مه‌ به‌كاردێت كه‌ پزیشك دیاری ده‌كات، به‌ڵام باری ده‌روونی یه‌كێكه‌ له‌ كاریگه‌رترین ئه‌و شتانه‌ی سوڕی مانگانه‌ تێك ده‌دات وه‌ك دوودڵی.

بۆ رێككردنه‌وه‌ی سوری مانگانه‌ پێویسته‌ ئه‌م خواردنانه‌ بخۆیت:

زه‌نجه‌فیل: یه‌كێكه‌ له‌ باشترین پێكهاته‌كان جگه‌ له‌وه‌ی سوری مانگانه‌ی خانمان رێكده‌خات ئازاریشی كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

دارچینی: پێكهاته‌یه‌كه‌ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ زۆرخواردندا تێكه‌ڵ بكرێت و بخورێت، باشترینه‌ رێگایه‌ بۆ رێكخستنی سوری مانگانه‌.

زه‌رده‌چه‌وه‌: ده‌بێته‌ هۆی رێكخستنی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش و سوری مانگانه‌ی خانمان، ئازاری سوری مانگانه‌ و كرژبوونی ماسوله‌كه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

شه‌ربه‌تی گێزه‌ر: گێزه‌ر برێكی زۆر پێكهاته‌ی به‌سوودی تێدایه‌، كه‌یارمه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی سوڕی مانگانه‌ ده‌ده‌ن،  به‌یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره‌ به‌هێزه‌كان داده‌نرێـت.

كونجی: یارمه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنه‌كان ده‌دات و یه‌كسانی ده‌كاته‌وه‌، سوڕی مانگانه‌ش رێك ده‌خاته‌وه‌.