یەكەم فڕۆكەی یۆنان لە بەغداد نیشتەوە

PM:12:32:04/11/2017
كورد میدیا:
دوای چەندین ساڵ لە راگرتنی گەشتەكانیان ئەمرۆ یەكەم فڕۆكەی یۆنانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد نیشتەوە.

كازم حەمامی وەزیری گواستنەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رونیكردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 4-11، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازی لە یەكەم فڕۆكەی یۆنانی كردوە''.

دەشڵێت "پاش دابڕانێكی دورودرێژ، ئەوە یەكەم فڕۆكەی یەكێتیی ئەوروپایە لەسەر خاكی رافیدەین دەنیشێتەوە".

حومامی راشیگەیاند '' فرۆكەكە سەر بە هێلی فرۆكەوانی ئێر میدیتێریانە و سەرەتای دەستپێكردنەوەی گەشتی فڕۆكەوانیی نێوان یۆنان و عیراقە، ئەویش دوای ئەوەی كە هەفتەی رابردوو رێكەوتنێك لەو بارەیەوە كرا''.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی چوار شەممەی رابردوو دەسەڵاتی فرۆكەوانی عێراق لەگەڵ یۆنان رێكەوتنێكی واژۆكرد بۆ ئەنجامدانی ١٠ گەشتی هەفتانە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.


زۆرترین خوێنراو‌