دینا کلیپی "شای وڵات"ی بڵاوکردەوە

AM:11:22:04/11/2017
كورد میدیا:
خانمە گۆرانیبێژی کورد " دینا" یەکەم کلیپی بە ناوی (شای وڵات) بڵاوکردەوە.


 لە لایەن هەڵکەوت زاهیرەوە ئاوازەکەی بۆ دانراوەو ئەم بەرهەمە باس لە چیرۆکێکی خۆشەویستی دەکات و لە تێکستی دەرباز یونسە کاری دەرهێنانیشی محەمەد جەمیل بۆی ئەنجامداوە لە شاری هەولێر.


دینا خەڵکی شاری رانیەیە، پاش بڵاوکردنەوەی یەکەم بەرهەمی بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەلبومێکی گۆرانی بەرهەمبهێنێت.