ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2018 روونكردنەوە دەدات

AM:10:26:04/11/2017
كورد میدیا:
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی 2018 لەژێر گفوتۆگۆكردن دایە و ئەوەی ئێستا لە دەزگاكانی راگەیاندن باسدەكرێت دوورە لە راستییەوە.

 ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە "رەشنووسی پرۆژەی بودجەی 2018ی عێراق هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆدایە و بەمزووانە دەگاتە قۆناغی كۆتایی و رۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات".

دەشڵێت" بڵاوكردنەوەی وێنەی رەشنووسی بودجەی 2018ی لەلایەن هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندنەكانەوە دوورە لە راستییەوە".

لە روونكردنەوەكەشدا هاتووە" ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی یەكشەممە 5-11-2017 لە دانیشتنێكدا دەنگ لەسەر رەشنووسی پرۆژەیاساكە دەدات".

لە چەند رۆژی رابردوو دەزگاكانی راگەیاندن، وێنەی رەشنووسی بودجەی عیراقیان بڵاوكردەوە، كە بەپێی ئەو پرۆژەبودجەیە، بەشی هەرێم لەسەدا 17ەوە بۆ كەمتر لەسەدا 13 كەمكراوەتەوە.




زۆرترین خوێنراو‌