مالیکی: دواخستنی هەڵبژاردن مەترسیەکی گەورەیە

PM:01:40:03/11/2017
كورد میدیا:
جێگری سەرۆک کۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، دواخستنی هەڵبژاردنەکان مەترسیەکی گەورەیە بۆسەر پۆرسەی سیاسی، ڕەتی دەکاتەوە کە پشتگیری دواخستنی بکات.


هاشم ڕکابی بەڕێوبەری نوسینگەی حەیدەر عەبادی جێگری سەرۆک کۆماری عیراق لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ڕایگەیاند" ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکاتەوە کە ناوبراو پاڵپشتی دواخستنی هەڵبژاردنەکان بکات و دوورە لە ڕاستیەوە".


ئاشکراشیکردووە، کە سەرۆک کۆماری عیراق پاڵپشتی هەڵبژاردنەکانە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و پێشی وایە دواخستنی مەترسی گەورە لەسە پرۆسەی سیاسی دروست دەکات.


هەر لەو بەیاننامەیەشدا هاتووە" دواخستنی هەڵبژاردن عیراق تووشی قەیرانی دەستوری دەبێت، چونکە ئەوکاتە دەسەڵاتی جێبەچێکردن ویاسادانن بونیان نامێنێت".


زۆرترین خوێنراو‌