كه‌نه‌دا مليۆنێك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت

PM:11:04:02/11/2017
كورد میدیا:
وه‌زیری‌ كۆچبه‌رانی‌ كه‌نه‌دا ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه‌ و له‌ په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند كراوه‌، ئه‌وا له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی داهاتوودا وڵاته‌كه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت.

ماڵپەڕی هەواڵی کۆچبەری کەنەدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد حسێن ڕایگەیاندووە، یەک ملیۆن کۆچبەری نوێ لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا لە کەنەدا جێگیردەبن و ناوبراو ئەو ژمارەیەشی بە "گەورەترین ئاستی وەرگرتنی کۆچبەران لە مێژووی وڵاتەکەدا" وەسف کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە، وەرگرتنی ئەو ژمارە کۆچبەرە لە پلانی ساڵانەی ئاستی وەرگرتنی کۆچبەراندا دانراوە کە دوێنێ لە پەرلەمانی کەنەدا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

بەپێی هەواڵەکە، "کۆچبەری ئابوری" یاخود ئەو کۆچبەرەی کە تەنیا بۆ باشترکردنی گوزەرانی ڕوودەکاتە ئەو وڵاتە نەک بەهۆی خراپی دۆخی وڵاتەکەی، ڕێژەی زۆری ئەو ژمارەیە پێکدەهێنێت کە لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا لە کەنەدا جێگێر دەبن.

هاوکات بەپێی ئەو بەرنامەیە، ژمارەی کۆچبەران و پەنابەران لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٨دا ٣١٠ هەزار کۆچبەر دەبێت، لە ساڵی ٢٠١٩دا ٣٣٠ هەزار دەبێت و لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٣٤٠ هەزار کۆچبەر دەبێت.

ئەحمەد حسێن ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی کەنەدا پێی وایە کە هاتنی کۆچبەری نوێ بۆ وڵاتەکە ڕۆڵێکی گرنگ دەگڕێن لە کۆمەڵگەدا و ڕاشیگەیاند، هەتا ساڵی ٢٠٣٥ پێنج ملیۆن کەنەی خانەنشین دەبن و لە بەرامبەردا خەڵکی کەمیان هەیە کە بیانخەنە جێگەیان.

بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی دانیشتووانی کەنەدا نزیکەی ٣٦ ملیۆن و ٧٣٦ هەزار و ٩٦ کەسە.