بەم شێوەیە چارەسەری پەتا و هەڵامەت بکە

PM:01:23:01/11/2017
كورد میدیا:
لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا زۆربەی کەس توشی پەتا و هەڵامەت دەبن، بەهۆی سەرماوە بێت یاخود لە ڕێگەی ڤایرۆسەکەوەبێت کە لە یەکێکی دیکەوە بۆی دەگوازرێتەوە


ئەنەناس بە یەکێک لەو میوانە دادەنرێت کە چارەسەری پەتا و هەڵامەت دەکات چونکە سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات ناهێڵێت کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوا بە ئاسانی کار لە جەستەی کەسەکە بکات.


ئەگەر تۆ لەو کەسانەی کە گرفتی هەڵامەت و پەتات هەیە لەم زستانەدا، ئەوا مەترسە، گیراوەیەکی سروشتی سیحری هەیە کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کۆتایی بە نیشانەکانی پەتا و هەڵامەت دەهێنێت و تەندروستیت ئاسایی دەکاتەوە.

ئەم گیراوەیە تەنیا لە چوار پێکهاتە پێکدێت کە بریتین لە زەنجەفیل، سیر، گێزەر، ئەنەناس.


ئامادەکردنی :
سەرەتا پارچەیەکی بچوکی زەنجەفیل و چەند دەنک سیرێک و دوو گێزەر پاک بکە و وردیان بکە.
قاشێک ئەنەناس بخەرە سەریان. هەموویان بە خەڵاتەیەکی کارەبایی تێکەڵ بکە تاوەکو شەربەتێکی باشت بۆ دروست دەبێت.
ڕۆژی یەک کوپ لەو گیراوەیە بخۆرەوە، باشتریشە بە سکی بەتاڵ بێت لە بەیانیاندا، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا سیستەمی بەرگریت بەهێز دەبێتەوە و پەتا و هەڵامەتەکەت بنەبڕدەبێت.