حەمید عوسمان کلیپی چاوەزار-ی بڵاوکردەوە

AM:09:58:01/11/2017
كورد میدیا:
هونەرمەند حەمید عوسمان نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (چاوەزار) بڵاوکردەوە و بووە جێی سەرنجی هەوادارانی.

حەمیدعوسمان پێشتر لە لێدوانێكیدا بە (کوردمیدا)ی ڕاگەیاندبوو " کە دواکەوتنی کلیپەکەی بەهۆی خراپی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانەوەیە".


 ئەم بەرهەمە بە ناوی (چاوەزار) كە لە ئاوازی (نامۆیە) و تێكستی (نزار ناشاد)ە، لە شاری هەولێر لەلایەن (بڕیار فەتاح)ەوە كاری دەرهێنانی بۆكراوە.


هونەرمەند ئاماژەی بەوەکردبوو كە لە ستۆدیۆی ئەكتیڤ لە وڵاتی ئێران بەشێك لە سۆلۆی گۆرانییەكە تۆماركراوە.


حەمید عوسمان لە ساڵی 1985 لە دایک بووەو یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرەسەرقاڵی کاری هونەریە، هاوکات بە هەردوو شێوازی کەلتوری و ستایلی نوێ گۆرانی دەڵێت.