میوە وشککراوەکان سودبەخشن یاخود زیان بەخش؟

PM:03:50:30/10/2017
كورد میدیا:
میوە وشك كراوەكان دوای نەمان و كەمبوونەوەی ئاو تیایاندا بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ و سەرچاوەی خۆراكی تیایاندا چڕ دەبێتەوە و ئەمەش وادەكات سەرچاوەیەكی زۆر باشی ڤیتامین بی و پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكان بێت .


توێژینەوەیەکتوێژینەوەیەک لەسەر 13 هەزار كەس ئەنجامدرا و ئاشكرا بوو خواردنی میوە وشك كراوەكان كاریگەریان دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی كێشی زیاددە دەبێت.

 

لەگەڵ ئەم سودانەدا ناكرێت ئەوە لەبیر بكرێت كە ڕێژە و ئاستی شەكری سروشتی ناو میوە وشككراوەكان زۆرە و ئەمەش بۆ وەرزشكارەكان زۆر بەسوودە چونكە سەرچاوەیەكی خێرایی وزەیە و بەڵام بۆ ئەو كەسانە مەترسیدارە كە كێشەی بەرزی ئاستی شەكری ناو خوێنیان هەیە بۆ نمونە كوپێك لە ترێ 32 گرام شەكر و 104 كاۆری تیادایە و لە یەك كوپ لە مێوژدا 116 گرام شەكری تیادایە و ئەمش 520 كالۆری تیادایە.

 

خواردنی دوو كوپ لە میوەی تەڕە هاوشێوە دەبێت لەگەڵ حواردنی كوپێك لە میوەی وشككراوە و دەكرێت وەك ژەمێكی سووك بخورێت بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ چەرەس تێكەڵاو بكرێت.

 

پێویستە ئەوەش بزانرێت بە بڕێكی مامناوەند میوەی وشككراوە بخورێت یان ئەو جۆرانەی شەكریان پێوەكراوە چونكە زۆر خواردنیان زیانی دەبێت بۆ تەندروستی.