عەبادی سەبارەت بە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:01:00:30/10/2017
كورد میدیا:
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق "حەیدەر عەبادی" هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر روداوه‌كانی‌ شه‌وی‌ رابردووی‌ هه‌رێم راگه‌یاند.

ئەمڕۆ دووشەممە نوسینگەی حەیدەر عەبادی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" عه‌بادی‌ به‌چڕی‌ چاودێری‌ رووداوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات، له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گای‌ حزب و رۆژنامه‌نوسان و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی‌ فه‌وزا له‌هه‌ولێرو دهۆك كه‌ كارێكه‌ زیان به‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم و دۆخه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت".

ئاماژە بەوەش دەکات، پێویسته‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌ولێر و دهۆك پابه‌ندی یاسابن.

هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە، حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ سوره‌ له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی‌ دۆخه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عێراق و كاركردن له‌پێناو هاوڵاتیان و پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.

شایەنی باسە، شه‌وی‌ رابردوو له‌كاتێكدا په‌رله‌مان سه‌رقاڵی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ دابه‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بوو، پشێوی‌ له‌ناو په‌رله‌مان دروستبوو، ژماره‌یه‌ك كه‌س هێرشیان كرده‌ سه‌ر په‌رله‌مان و رۆژنامه‌نوسان،دواتریش باره‌گاكانی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان له‌زاخۆ سوتێنران.


زۆرترین خوێنراو‌