کچان هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم جۆرە کوڕانە مەکەن

PM:01:09:29/10/2017
كورد میدیا:
بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە فلۆریدا و"میسۆدیست"لە ویلایەتی تەکساس ئەنجام دراون، دەرکەوتووە ئەو خانمانەی هاوسەرەکانیان لە خۆیان سەرنجڕاکێشترن هاوسەرگیریان سەرکەوتوونیە تا ڕادەیەک.

ئەم توێژینەوە لەسەر 113 هاوسەردا کرا داوایان لێکرا کۆمەڵێک پرسیار وەڵام بدەنەوە دەربارەی سیستەمی خۆراک و گرنگیدان بە لەش و لار و هەڵسەنگاندنی ڕووخساری یەکتری لە 1 وە بۆ 10.

هاوکات توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەو پیاوانەی خانمەکانیان سەرنجڕاکێشتر بو لە خۆیان مێردەکانیان زۆر هەوڵیان بۆ ئەدان تاکو دڵیان ڕازی بکەن، بەڵام بە پێچوانەوە ئەو هاوسەرانەی کە پیاوەکە سەرنجڕاکێش بو خانمەکە دەبوو گرنگی بەخۆی بدات تاکو هاوسرەکاناین دڵخۆش بکەن.