ئەو خواردنانە کامانانەن کە نابێت بدرێت بە منداڵ؟

PM:12:26:29/10/2017
كورد میدیا:
زۆرکات دایکان و باوکان زانیاریان نیە لەسەر ئەوەی ئەوەی چ خواردنێک سودیهەیە بۆ منداڵەکانیان، دەبێت ئاگاداری منداڵەکانیان بن چونکە ڕەنگە خواردنی کۆمەڵێك خۆراک ببێتە هۆکاری زیان گەیاندن بە تەندروستیان.

 لە هەواڵێكی ماڵپەڕی "parents.com"، ئاماژە بە کۆمەڵێك خواردن دەدات کە نابێت بدرێت بە منداڵ.

* شیری مانگا
 بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە چەوری توانای هەرسکردنی نابێت چونکە گەدەی منداڵ هەموو جۆرە خواردنێک هەرس ناکات

*خواردنە قورسەکان
ئەو خواردنانەی ڕێژەی شەکریان بەرزە وەک شیرینی و شوکولاتە

*    سەوزە و میوە قەبارە گەورەکان
منداڵەکەت لە خەیار و گێزەر و ترێ و توو بەدووربگرە، ڕەنگە ببێتە هۆی خنکاندنی

*هەنگوین
هەندێک جۆری بەکتریا لە هەنگویندا زیان بە منداڵ دەگەیەنێت.

 *کافایین
چا و قاوە واباشترە نەدرێت بە منداڵ چونکە دەبێتەهۆی تێکدانی کاتەکانی خەوی.

* خوارنەوەی بڕێکی زۆر لە شەربەت
پێدانی بڕێکی زۆر لە شەربەت یان ئاوی میوە بە منداڵ ڕەنگە ببێتەهۆی سکچوونی.