سه‌ربازانی‌ توركیا ئاڵای‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ ده‌شتی‌ نه‌ینه‌وا به‌رزكرده‌وه‌

PM:05:43:28/10/2017
كورد میدیا:
سه‌ربازانی‌ سوپای‌ توركیا كه‌ له‌ نزیك باشیك جێگیربوونه‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ئاڵای‌ وڵاته‌كه‌یانیان له‌ ده‌شتی‌ نه‌ینه‌وا بۆ یه‌كه‌م جار به‌رزكرده‌وه‌.

راگه‌یاندنه‌كانی‌ توركیا وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیایان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئاڵای‌ وڵاته‌كه‌یانن له‌ ناوچه‌ی زاب له‌ باكوری‌ عیراق.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ مانگی‌ رابردوو به‌ كۆی‌ ده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا بۆ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ درێژكرده‌وه‌.

به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاڵای‌ توركیا له‌لایه‌ن سه‌ربازانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌ باكوری‌ عیراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق سه‌ردانی‌ توركیای‌ كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏‏شخص أو أكثر‏، و‏‏أشخاص يقفون‏، و‏سماء‏‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏


زۆرترین خوێنراو‌