خانمان: بەبێ ماکیاژ دەتوانن سەرنجڕاکێشتر دەربکەون

PM:04:04:28/10/2017
كورد میدیا:
زۆربەی خانمان ئارەزوو دەکەن ئەو کاتەی ماکیاژ لادەبەن ڕووخسارێكی گەش و کراوەیان هەبێت و هەست بەوە بکەن کە پێویستیان بە ماکیاژ نییە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە دەربکەون.

خانمان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم هەنگاوانەوە جوانتر و دەربکەوێت:


- ڕۆژانە قژت بە شامپۆ بشۆ و موکەیەف بەکاربهێنە بۆ نەرمکردنەوە و بریقەدارکردنی قژت.

- زەیتی سروشتی بدە لە برژانگت بۆ ئەوەی درێژ و پڕ ببێت.

- کرێم بدە لە لێوت بۆ ئەوەی شێدار ببێت و جوانییەکەی دەربکەوێت.

-گرنگی بە پاکی ددانەکانت بدە.

- ڕۆژی دووجار دەموچاوت بشۆ و پاکی بکەرەوە و مەساجی بۆ بکە بە زەیت و کەرەستەی سروشتی.

- پاککەرەوەی گونجاو بە جۆری پێستت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی زیان بە خانەکانی پێست نەگات.

- کرێم بەکاربهێنە بۆ شێدارکردنی پێست دوای هەموو جارێک کە دەمووچاوت دەشۆیت، هەروەها شەوانە پێش خەوتنیش بیدە لە ڕووخسارت.

- شەوانە پێش خەوتن بە تەواوەتی ماکیاژی ڕووخسارت لێبکەرەوە و هیچ پاشماوەیەکی ماکیاژی پێوە مەهێڵە چونکە ئەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە لەسەر ڕووخسار.

- چارەسەری زیپکە و چەوری ڕووخسارت بکە و دەستکارییان مەکە.

- پێش چوونەدەرەوە دژەخۆر بەکاربهێنە بۆ پارێزگاریکردنی پێست لە تیشکی خۆری زیان بەخش.