دەرهێنانی تاڵی سپی لە قژدا ڕێژەکەی زیاد دەکات یاخود نا؟

PM:01:59:28/10/2017
كورد میدیا:
زۆرکات ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپی له‌ قژ هۆكاری بێزاریه‌ لای پیاوان وئافره‌تان، خه‌ڵكانێكی زۆریش پێیان وایه‌ كه‌ ده‌رهێنانی تاڵێكی سپی له‌ قژ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ڕێژه‌كه‌یی و بڵاو بونه‌وه‌ی سپیه‌كه‌ی، ئایا ئه‌مه‌ ڕاسته‌؟

ئاژانسی سپۆتنیكی ڕوسی له‌ ڕێگه‌ی پیگه‌ی بڕایت ساید ه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێ ئه‌م بیروبۆچونه‌ ته‌نها ئه‌فسانه‌و خوڕافیه‌، وه‌ ده‌رهێنای تاڵی سپی هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی گه‌شه‌ی تاڵی سپی دیكه‌ له‌ قژ نابێت.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌ننن كه‌ كۆمه‌ڵه‌ هۆكارێك ده‌بنه‌ هۆی په‌یدابوونی تالی سپی یان سپی بوونی قژ له‌وانه‌ هۆكاری بۆ ماوه‌یی كه‌ كه‌س ناتوانێ كۆنتڕۆلی بكات ، هه‌روه‌ها كردار و چاڵاكیه‌كانی ڕۆژانه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بنه‌ هۆی په‌یدابوونی قژی سپی له‌ ته‌مه‌نێكی زوو، بۆ نموونه‌ خۆدانه‌ به‌ر تیكشی خۆر ڕاسته‌وخۆ به‌ بێ هیچ پاره‌زه‌رێك و به‌كارهێنانی ده‌رمانێك.