پارتی بەهۆكاری رەخنەگرتن كادرێكی پێشكەوتوی دەردەكات

PM:05:24:27/10/2017
كورد میدیا:زانكۆ سەردار
كادرێكی پێشكەوتوی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، دەرئەنجامی ئەو ڕەخنانەی كەلە ڕابردوودا لە بەرپرسی لقی 12 پارتی لە هەڵەبجە گرتووە، بەڕیارێكی ناعەقڵانی لە حزبەكەی دەركراوە.

دانا مەنمی، كادری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان میانی نوسینێكدا كە لەبەشی وتاری (كورد میدیا) بڵاو بۆتەوە دەڵێت"دەرئەنجامی ئەو ڕەخنانەی كەلە ڕابردوو لە بەرپرسی لقی 12 پارتیم لە هەڵەبجە گرتووە، كە ئامانجم بنیاتنان و ڕاستكردنەوەی بەرپرسی لقی 12 بووە لە هەڵەو كەموكوڕییەكان، لەخراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و قۆستنەوەی كورسییەكەی بۆ مەرام و بەرژەوەندی تایبەتی، كەبەدیوەكەی تردا زیانی زۆری بەنیوبانگی پارتی لە هەڵەبجە گەیاندووە، دواجار لە 5ی مایسی 2017 بەبڕیاری ئەنجومەنی سەركرایەتی پارێزگای سلێمانی لەسەر داواو پێشنیاری لقی چوار بڕیاریاندا بە لێسەندنەوەی پلەكەم و ڕاگرتنی موچەكەم".

دانا مەنمی نوسیویەتی"لەچارەنوسی كەسمان نەنوسراوە تا ئەمرین ئەبێت پارتی بین، پارتیبون كاتێك خۆشە كە ڕێز لە ئیرادەو لە بەهای مرۆڤبوونت بگیرێت، خۆزیا ئەو بڕیارەی كە لەسەر من دەریان كرد، هەمان بڕیاریشیان لەسەر داوێن و دەست پیس و ئەنفالچی و گەلفرۆشەكانی ناو پارتی دەربكردایە، بەڵام من سەربەرزم بەسەربەرزیش لە نێو ماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەچمە دەر چونكە".

هەروەها دەشڵێت"لەسەر ڕەخنەگرتن كە زەروریەتی پێویستە بۆ ژیان وبەشێكە لە بەهای ئینسانبوون دەركراوم، بەهاش بریتی یە لە دەربڕینێكی مەعریفی".

نوسیویشیەتی"ئەنجومەنی سەركرایەتی پارتی لە سلێمانی بێ ئەوەی حیسابی تورێكی قوڕاوی بۆ پەیڕەو پرۆگرامی حزبەكەیان بكەن، بێ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ مادەكانی 31و 32و 33 لە دیسپلینی كاری حیزبایەتی و بێ ئەوەی هیچ لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ وردبینی و لێكۆڵینەوەو بێ ئەوەشی ئاگادار بكرێمەوە بڕیاری دەركردنی منیان لە ڕیزەكانی پارتی دەركرد".

كلیك بكە بۆ خوێندنەوەی هۆكاری دەركردنەكەی ئەو كادرەی پارتی..

زۆرترین خوێنراو‌