تاکو سەرنجڕاکێش دەربکەویت بەم شێوەیە ماکیاژی چاوەکانت بکە

PM:12:33:26/10/2017
كورد میدیا:
ماکیاژکردنی چاو گرنگترین بەشی ماکیاژە، چونکە چاو یەکەم ئەندامە کە کەسی بەرامبەر سەیری دەکات، بۆیە لێرەدا شێوازێکی ماکیاژکردنێکی سادەی چاو، لە ھەمان کاتدا جوان، بۆ ئەو ئافرەتانەی کە کاردەکەن دەخەینە ڕوو:

ــ سەرەتا ڕەنگێگی وەکوو (پێست) لە ھەموو پێڵووی چاوت بدە.

ــ دواتر ناوەوەی چاوت بە قەڵەمی ڕەشکردنی چاو ڕەش بکە.

ــ دواتر ڕەنگی قاوەیی کاڵ(بێجی) لە پێڵووی چاوت بدە.

ــ ڕەنگێکی ڕەشی (وەکوو سێبەر) لە چرچ و لۆچەکانی پێڵووی چاوت بدە، تاکوو چاوت جوانتر دەربکەوێت.

ــ ڕەنگێکی ڕەش، یان قاوەیی لە گۆشەی دەرەوەی چاو بدە.

ــ قاوەیی کاڵ لە لایەکانی کەوانەی چاوت بدە.

ــ دواتر خەتێک بە بەکارھێنانی قەڵەمی ڕەشکردنی چاو لە سەر پێڵووی چاوت بدە.

ــ لە کۆتاییدا ماسکارە لە برژانگت بدە.